بەستە
لە کتێبی:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
بەرهەمی:
محەمەد ساڵح دیلان (1927-1990)
1 خولەک
919 بینین
لە پەڕەی نێرگسی بزەی وەریوی لێو
گاڵتەکەر بەدان و چنگی خوێناوی دێو
لە خونچەی سوور و پەمەیی لێو هەڵقورتان
بێزکەرەوە لە دوو دڵی و ترس و گومان
لە زەریای بێ بن و مەنگ و قووڵی سەرنج
خنکێنەری دوا هەناسەی خێو و درنج
لەو شێوانە هەڵبەست بۆ بەستە رست ئەکەم
کە بوو بە دەنگ سمفۆنیایەک دروست ئەکەم
بەستە ئەڵێم وەکو نێرگس گەشەدار بێ
وێنەی شەپۆلی زەریا هەڕەشەدار بێ
وەکو خونچەی نەپشکووتوو تورت و ئاڵ بێ
هەروەک ئەنجامی سەرکەوتن قسەی زاڵ بێ
بۆ تۆ، تۆ کیژۆڵەی
تۆ هەتاکو گەردوون مابێ بەستەی مانی