بێکەسی خەباتکەر
لە کتێبی:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
بەرهەمی:
محەمەد ساڵح دیلان (1927-1990)
2 خولەک
999 بینین
قوربانی تۆزی ڕێگەتم ئەی گردەکەی بەرین
وەی مەرزی شارەزا بە هەموو شاری ئاگرین
ئەی سروەکەت سەبارەتی هاندانی ئەم گەلە
وەی ڕەنگەکەت لە بەهار نیشانەی شۆڕ و شین
کاتێ کە ئاڵ و سوور ئەبێ تارای ئەرخەوان
وەک خوێنی شەهیدانی ڕێگای ڕاپەرین
جۆشش ئەدا بە دڵی یارانی باوەفا
پەیمان ئەخاتەوە بیر لاوی چاو بەتین
پرسێ بکە لەوانەی لە دەور و پشتی تۆن
(بێکەس) خەیاڵی وردی کەوتۆتە هەڵفڕین
پرسێ بکە لە جووتە شەهیدی ڕێگەکەی
خۆشناوی کردەنای و حەمەی ئاوازی ژین
ئایا گەل کەسانی بەخشیوی گیان و سەر
ئێستێ لە کامە جێن و ئاخۆ خەریکی چین؟!
موژدەی بەرێ بە گورجی و شاباشی لێ بکە
پێیان بڵێ بە گەرمی دەست بکەن بە هەڵپەڕین
موژدەی بەرێ کە چواردەی تەمموزی بەدشکێن
ئاواتەکەی ئەوانەی گەیانە جێی یەقین
-------دەقی نائاشکرا
موژدەی بەرێ کە چواردەی تەمموزی خەمڕەوێن
شەرابەکەی ئەوانی تۆش،...دەقی نائاشکرا
بۆ ئێمە شادی هێنا زۆ دوژمنانە شین
عەبدولکەریم لە پێشەوە و گەلی لە پشتەوە
هەندێ بە دەست و پێ لەکۆت، هەندێ بەسەربڕین
دوژمن هەروەکوو بەفرەکەی ساڵان توایەوە
هەندێ لەژێر پێی گەلا و هەندێ بەهەڵدڕین
ئێستە هەروەکوو خۆت وتت بێکەس بە شیعرەکەت
کوردە لەگەڵ عەرەبدا وەکوو برا ئەژین