خەونی ناخۆش
لە کتێبی:
گوناهـ
بەرهەمی:
عەلی حەسەنیانی (1939-1992)
1 خولەک
1236 بینین
لە نێو تاریکییا، تاپۆ
بە ئەسپایی خزی، ون بوو
لە دووریی چۆمی نێو مێشە
سروودی مەرگی دەس پێکرد
لە ئاسۆ تاقە یەک ئەستێرە جێ مابوو
ئەویش مرد... لە ڕێوە تارمایی،
بەرەو من هات
گەیشتە من بە ئەسپایی گوتی:
- هەڵێ... بۆ قوشقی ماوی؟
خەیاڵاوی،
هەموو دنیا لەبەر چاوم دەسووڕا
لەپڕڕا،
بە گوێی خۆم بیستم و هێزی دڵم مرد...
لە ماشێنێک،
دە، بیس کەس هاتنە خوار
هرووژمیان کردمێ و دەنگێکی ناخۆش
بە ئەزمانێکی دیکە تێیخوڕیم:
- زوو بن.. ئەمەش کوردە
شەو و تاریکی و خەم بوو
سروودی مەرگ و ماتەم بوو
منی کەم بوو...
منیش هاتم... لە ترسان ڕاپەڕیم، هەستام
شەوی کاس،
ڕەشیی ئاسۆ،
خەمی زۆر،
لە پشت دیوارێکی بەرزا،
تەقە و سمکۆڵ و حیلەی جوانوویەکی تۆڕ،
کە دەیویست دەرک و دیواری هەموو تێکدا،
هەڵێ،
ڕاکا،
هەموو مابوون
بە هیوای ڕۆژێکی ڕووناک و خەونی خۆش و دڵشادی
بە ئەسپایی خزی، ون بوو
لە دووریی چۆمی نێو مێشە
سروودی مەرگی دەس پێکرد
لە ئاسۆ تاقە یەک ئەستێرە جێ مابوو
ئەویش مرد...
بەرەو من هات
گەیشتە من بە ئەسپایی گوتی:
- هەڵێ... بۆ قوشقی ماوی؟
خەیاڵاوی،
هەموو دنیا لەبەر چاوم دەسووڕا
لەپڕڕا،
بە گوێی خۆم بیستم و هێزی دڵم مرد...
لە ماشێنێک،
دە، بیس کەس هاتنە خوار
هرووژمیان کردمێ و دەنگێکی ناخۆش
بە ئەزمانێکی دیکە تێیخوڕیم:
- زوو بن.. ئەمەش کوردە
شەو و تاریکی و خەم بوو
سروودی مەرگ و ماتەم بوو
منی کەم بوو...
منیش هاتم...
شەوی کاس،
ڕەشیی ئاسۆ،
خەمی زۆر،
لە پشت دیوارێکی بەرزا،
تەقە و سمکۆڵ و حیلەی جوانوویەکی تۆڕ،
کە دەیویست دەرک و دیواری هەموو تێکدا،
هەڵێ،
ڕاکا،
هەموو مابوون
بە هیوای ڕۆژێکی ڕووناک و خەونی خۆش و دڵشادی