تێهەڵکێش

لە کتێبی:
گوناهـ
بەرهەمی:
عەلی حەسەنیانی (1939-1992)
 1 خولەک  1554 بینین
گوێ بگرە بۆ هەژاری
باسێک لە کوردەواری
ڕۆژێک کچان، نەشمیلان
«دەستەی دەسماڵ تەنزیلان»
 
چەپکەگوڵێکی ڕەنگین
کەژێ و کەژاڵ و شیرین
پەری و ڕووناک و شیلان
«ساز بوون بچن بۆ دیلان»
لەپڕ دەنگێک لە دوور هات
شکا نەمامی ئاوات
«بەدبەختی بە پێی فیلان»
«نەنگە دیلان بۆ دیلان»