سروود بۆ نەوجوانان
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
1070 بینین
ئەی نەوجوانانی وەتەن
سا پێش کەون، ئازا بڕۆن
ئێوە بەرەو زانین بڕۆن
دەی تێکوشن دوا مەکەون
لە سێبەری سەربەستیدا
***
ئەی دوشمنەکانی نەزان
گەل ئەچێتە کۆڕی مەیدان
ڕزگار ئەبێت وڵاتمان
زوو نامێنێ دواکەوتنمان
بە هێزی لاوی نەوجوان
***
لاوانی تازەی کورد! وەرن
بەهرە لە ژینمان وەرگرن
بیرێک لە دەوران وەرگرن
بۆ سەرکەوتن هەڵمەت بەرن
بۆ خوێنڕشتن تا بتوانن