غوڕەیی میهری جەلالی مەهی حەوتەم بە ژمار

بە بۆنەی کۆچی دوایی عەباس عەلی
لە کتێبی:
دیوانی ئەدیب
بەرهەمی:
ئەدیب (1874-1932)
 1 خولەک  969 بینین
غوڕڕەیی میهری جەلالی مەهی حەوتەم بە ژمار
چووە ناو دۆزەخییان، ڕووحی موشەڕڕەف بوو بە نار
چوون لە بۆ مەرسیەخوانی، فەلە، ئاخوند و جوهوود
حَشَرَهُ اللهُ مَعَ فِرْعَوْن و هامان جیوارعەرەبی
ئاغە و هاوسێ دەڵێن: باشە و شایانە کەوا
گوو کەیە گۆڕی هەمیشە، بە شەو و ڕۆژ خەروار
عیسەویی و مووسەویی و ڕەعیە و ئەکڕاد و عەجەم
هەموو تەلعینی دەکەن، وەک شبرێ لەیل و نەهار
عەجەمان دێنە عەزاداری، بە تەسلییە دەڵێن:
کەر سەکەت بوو بە سەقەر، باقییە سێ جاشە حیمار
سابیقەی خزمەتی بوو چاکە فەرامۆشی نەکەن
لە قەزای حاجەت، ئەگەر شام و سەحەر شەڵواردار