تۆ لەلایێکی دەڵێی ئەهلی دڵ و ویجدانم

گلەیی لە قەرەنی ئاغای مامەش
لە کتێبی:
دیوانی ئەدیب
بەرهەمی:
ئەدیب (1874-1932)
 1 خولەک  1337 بینین
تۆ لەلایێکی دەڵێی ئەهلی دڵ و ویجدانم
خاسسە مەنسووبی زەکی خاکی شەهی بورهانم
ئەڕشەدی موکری و بەگزادەیی ئەکڕادی نەجیب
ئەعقەلی مەنگوڕ و پیران و شنۆ و لاجانم
پڕ خوشووع و وەڕەع و ڕازیی و تەسلیمی قەزا
سۆفییی سافی دەروون، دوور لە درۆ و بوختانم
مونکیری تاعەتی تۆ نیمە، لە قەول و عەمەلت
کە مونافینە لە یەک، مەحتەل و سەرگەردانم
کەی منت دیت بە دوو چاوت، لە خەتا و جورم و گوناهـ
وا بە تەقلید و هەوا کەوتیە دووی خیزلانم
خزمەتم کردی زەمانێکە قەدیم، هەم بەڵەدی
با حوقووق و بەوەفا، خۆش سیفەت و ئینسانم
سووئی زەننی تۆ لە کەم لوتفییە دەرحەققی ئەدیب
وەرنە مەعلوومە «ئەدیب»ناسناوی ئەدەبی موخلیسی ئاغایانم