ئەی ماهـ جەبین، ئافەتی دین، دڵبەری عەییار
لە کتێبی:
دیوانی ئەدیب
بەرهەمی:
ئەدیب (1874-1932)
2 خولەک
1738 بینین
ئەی ماهـ جەبین، ئافەتی دین، دڵبەری عەییار
ڕووت ڕەوزەیی ڕیزوان و نەعیمی گوڵی دلدار
پڕ عەبهەر و ڕەیحان و سەمەن، سونبولی گوڵنار
قوربانی قەدت بم کە دەڵێی سەروە بە ڕەفتار
تاکەی لە خەمت دەربەدەر و سینە بریندار
لەو ڕۆژە کە ئامانجی شەهی سەخت کەمانم
دەمزانی لە هیجری ئەلەمت نابێ ئەمانم
چون مەدحی سیفاتی تووە هەر ویردی زمانم
باکم نییە بەو شوهرەتە بەدناوی زەمانم
ئەی وای لە دەست جەوری تۆ و تەعنەیی ئەغیار
سەوداسەریی و گۆشەنشینیی و سەلامەت
داخی غەمی مەعشووقە، نیهانیی و شەهامەت
بێ ناڵە بڕین گریە دەبێ ئەشکی عەلامەت
بەو خوایە نییە ڕوویی تۆ بێ سەنگی مەلامەت
جەبرانی دەکا غەمزەیی دو نێرگسی خەممار
حاشا لە سەر و قەوم و لە ئەحباب و برادەر
گەر حوکمی سولەیمان لە سەر ئەم موڵکە سەراسەر
یا دەستڕەسم بێ بە هەموو موڵکی سکەندەر
بێ فائیدەیە بۆ منی مسکێنی قەلەندەر
نیساری دەکەم پاکی لەبۆ یەک دەمە دیدار
ئەی خوسرەوی خوبان سەبەبی شین و گرینم
بۆ غەمزەیی شیرینە، کە وا گۆشەنشینم
دایم بە ئومێدی نەزەرت مات و حەزینم
وا چاترە ئەم حوسنە کە جارجارە ببینم
خەوفی سەرمە هەڵبگرێ پەردە لە ڕووی کار
تا عیشق نەبێ، مەسجید و مەیخانە بەتاڵە
عاشق چ غەمی میحنەت و فەوتی سەر و ماڵە
بۆ ئاشقی ڕووی یار، دەمی زەوق و پیاڵە
موفتی غەڵەتی کرد کە نەڵێ بادە حەڵاڵە
باوەڕ کە حەڵاڵە، کە حەرامە لە ڕیاکار
تەنبوور و دەف و بەربوت و پەیمانەیی مەزهەر
یا مسک و بخورات، لە کاشانەیی مەجمەر
سەد نەغمە و سەد پەند، لە مەیخانە و مینبەر
عیزز و حەشەم و ڕوتبەیی شاهانە و ئەفسەر
نابێ بە سەفای زەوقی حوزوورت، دەمی ئەفکار
بێ تاعەت و پڕ مەعسییەت و ڕووت و عەجیبم
بێ سەروەت و بێ تۆشە و موحتاج و غەریبم
داخوازی مەی و موفلیس و بێ هۆش و شەکیبم
حاجەت بە موعەڕڕەف نیە وا دیارە ئەدیبناسناوی ئەدەبیم
ڕووم ناوەتە سەر خاکی دەرت، عاجز و ناچار