مەرگی هێمن

لە کتێبی:
چێشتی مجێور
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  852 بینین

گوتم: کاکە! سۆفیەکی شێخ ڕەشیدی لۆلان لە گوندی ژیر بوو. ڕەمەزانێ بەڕۆژوو نەبوو؛ سەبیلەی دەکێشا. گوتیان تۆ تۆبەکاری، چۆن بەڕۆژوو نابی؟ گوتی: کەسم تەجرەبەم کردییە، وام ئاسوودەترە! من وام ئاسوودەترە کە نەیەمەوە ناوتان. بێم چ بکەم؟ کاسبیی من لەوێ نییە. مەسەلێکە دەڵێ: «بۆ فەقیر، یان دارستان یان شارستان». منێکی بێماڵ و دەستەنگ، لە تاران حەولێکم پێ دەدرێ. لە سابڵاغ دەبێ چاوم لەوە بێ پیاوێکی وەک تۆ جارێک تەنەکە ڕۆنێکم بە خێر و مننەت بۆ بنێرێ...

بە دڵشکاوی گەڕاوە. بەڵام هەر ئەو موهەندس ئاریایە حیزبەکەی بەجێ هێشت و عاقیبەتی خۆی گەیاندە پاریس و لەوێ ڕانندەی تاکسییە.