میللەتی بێ کتێب و بێ نووسین
لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
1 خولەک
1445 بینین
میللەتی بێ کتێب و بێ نووسین
غەیری کوردان نییە لە ڕوویی زەمین
سێ قەبیلە حەقیر و بێ ڕوومەتن
کورد و دۆمناوی تایبەت و یەهوودناوی تایبەتی گومڕاهن
دۆم و جوو چاکە ئیتتیفاقی هەیە
کوردە بێ غیرەتی و نیفاقی هەیە
جینگەنەی ئێرە با وجوودی کەرن
هەروەکوو دۆمی ئێمە دەربەدەرن
لێوە عاقڵترن بە سەد مەنسەب
کوڕی خۆیان دەنێرنە مەکتەب
ئێستەکێ ئامیرانی کوردستانشوێن
هەر لە بۆتانناوی تایبەتەوە هەتا بابانناوی تایبەت
لەم هەتیوانی مەکتەبەن یەکسەر
کوردەکان بار دەکەن وەکوو ماکەر
وا دیارە هەتا کوو دنیا بێ
کوردەکان حاڵیان دەبێ وا بێ
جوو چ قەدری هەیە لەنێو کوردان
غەیری لێدان و جوێن و تێهەڵدان
حاڵەتی ژێرەدەستی هەر وایە
نۆکەری کاری چاکی بۆ نایە