نەققاشی دەمی نوقتەکی دانا بە نیشانی
لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
1 خولەک
966 بینین
نەققاشی دەمی نوقتەکی دانا بە نیشانی
زانی کە زەمی کردووە بێزارە لە مانی
وەسفی کەمەرت غەیری دەمی تۆ نییە بیکات
بێ نوقتە بڵێ ئەو خەتی مەعدوومە بەیانی
سوورەتگەری سەر لەوحەیی دیوانی مەلاحەت
دوو یوسفی کێشاوە بەبێ ئەووەڵ و سانی
فەڕقێکی نەبوو غایەتی ئەو کردییە سووکی
زوو هات و ئەتۆ باعیسی نازت بە گرانی
پێم خۆشە غەزەل فەرشی قودوومی عوقەلا بێ
نەک بێن و لەبەرکەن جوهەلا لەفز و مەعانی
ئیمکانی لەکن ئەو عولەمای موو دەقەڵێشن
عەنقا و وەفا بوو چ میانی چ دەهانی
تا دەستی نەدا خەنجەری نەیفەرموو: دەسا دەی
حاجیناسناوی ئەدەبی بکوژن خێرە ئیتر مەیدەن ئەمانی