هەموو عومرم لە ڕێی هات و نەهاتی
لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
1 خولەک
1653 بینین
هەموو عومرم لە ڕێی هات و نەهاتی
بەسەر چوو ئەی ئەجەل هەر تۆ نەهاتی
لە دەستی حاجیبت چاوم غوڵامت
بەراتی قەبرە، پەیکانە خەڵاتی
بە ڕوخ فەڕزە غوباری سوممی ئەسپت
بماڵم شاهی پیل ئەفکەن بە ماتی
لە تاوی خوسرەوی سەییارە ئەنجوم
هەڵاتن، یاری من تۆ هەڵنەهاتی
لە ڕەهنی وی دەبێ سۆفی وەکوو من
بکا پێشکەش هەموو سەوم و سەلاتی
دەزانم رحمة للعالمینعەرەبیی
لە بەدبەختی منە کەم ئیلتیفاتی
چ گەنجێکە ئیلاهی گەنجی حوسنت
لە هیچ دینێ نەبوو واجیب زەکاتی
لە تووشیی خۆم بوو هەرچی تووشی خۆم بوو
لە دەستی خۆیەتی حاجیناسناوی ئەدەبی شکاتی