لەسەر تەناف کە لەرزی هەتیوی سندووسی

لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
 2 خولەک  1123 بینین
لەسەر تەناف کە لەرزی هەتیوی سندووسی
شکا مەتاعی زەریفی و قیمەتی لووسی
تەنافی پردی سیراتە مونازیران مەحشوور
مەکانی مەلعەبە حەشرە لە موئمین و ڕووسی
سەمایە عەرسەیی بازی گوریسی کاهکەشان
ستارە نازیر و ماهیش هیلالی مەعکووسی
شوعاعی شەعشەعەیی شەمعە مەشعەلی ماهی
لە شەرمی تەلعەتی ئەو شەو دەبێتە جاسووسی
موناسەبەی ئەو و لەیلا، میسالی دێو و پەری
موشابەهەی ئەو و عەزرا، خەزاڵ و جاسووسی
دوو چاوی عەینی نەخۆشی لەنێو سەری زولفی
گران و سووکە لە ترسی ڕەقیبی کابووسی
لە کونجی خانەقە سۆفی خزا و نەیزانی
تەماعی دینی نەبێ یا ئەمانی نامووسی
وە حەشرە سۆفی بفەرموو هەتا لە دونیا دا
سیاهڕووی و خەڵق وا بزانێ سالووسی
عيوني تنقطع من نعمه اللهعەرەبی
ارقني دمعي الى ما تبل ملبوسيعەرەبی
و عيني عاد لتبكي فما استطال لناعەرەبی
على فراق من اهوى يكون مايوسيعەرەبی
فیدایی لەنگەری دەستی سینانی کەیکاووس
درەفشی کاوە، ڕمی گیو و نێزەیی تووسی
کە هات و کەوتە سەما عیسەوی شکا و نەما
هەلاهەلایی کلیسا، سەدایی ناقووسی
کە هاتە خەندە و فەرمووی: یەڵانجی ماشەڵا
بە سادیقی بووە عیسایی میللەتی مووسی
هەچی کە هاتە تەماشا بە نووکی موژگانی
فهولاء عبیدیعەرەبی لەسەر دڵی نووسی
بە وەسفی قەترە بە دەریایە شاعیری وەکوو من
ئەگەر بە قافییە دانێم لوغاتی قامووسی
لە قافییە شوعەرا عەیبە لا بدەن ئەمما
بە یادی چاوی ئەمن لا دەدەم بە مەخسووسی
جەبینی ماهـ و ڕوخی میهرە، زولفی شەو، دەهەنی
سەبەب بە قافییەتەنگی بوو حاجیناسناوی ئەدەبی نەینووسی