ئاسمانی بێستوون وەک خوسرەوی میهری هەڵات

لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
 1 خولەک  956 بینین
ئاسمانی بێستوون وەک خوسرەوی میهری هەڵات
هیندی شەو تێک چوو، شکا وەک موویی زەنگی لەشکری
ئیتتیفاقەن ئیتتیفاقم بوو لەگەڵ نالیکەس وەکوو
تاجر و گەوهەر لەگەڵ گەوهەرفرۆش و موشتەری
چەند غەزەل بوون تازەبافتی کارگاهی موشتەری
تاجیر و گەوهەر مەتاع و شامی غوربەت تاجیری
یەک یەکی هێنایە دەر، گەردی کەسادی لێ تەکاند
دایە من فەرمووی درێغا کەس نییە سەوداگەری
دەست بە دەستی خستم و هەم دایە بەر با مەجمەعم
ئاسەفی من بای لە جەمعێ تۆ کە حاجیناسناوی ئەدەبی قادری