مەتنی کوتووبی ئەم دووە با شەرحی کرابێ
لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
1 خولەک
1027 بینین
مەتنی کوتوبی ئەم دووە با شەرحی کرابێ
ئیشکالی ڕمووزی مەسەلەی قازیی مابێ
قازی هەڕۆ سینەت سوپەری تیری قەزا بێ
وەک دینی ڕەوافیز بەدەنت بێ سەر و پا بێ
خۆت حاکمی ئەم مەسئەلەیەی، کەی دەبێ وا بێ
پیری وەکوو تۆ ماهی هەبێ و ماکەری گابێ
بێ مروەتێ بەم مروەتە قەت مروەتی نابێ
سەد دەفعە کەریش هەروەکوو تۆ مروەتی گا بێ
حاجیناسناوی ئەدەبی دەڵێ ئەم میسرەعە تەئریخییە قازی
ئینسافی نییە، عاری چییە، مروەتی گابێحسێبی ئەبجەد: انصافی نیه عاری چیه مروتی گابی=١٢٨٥