لە نەزاکەت کەمەری وەک خەتی ئەهلی حیکەمە

لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
 1 خولەک  789 بینین
لە نەزاکەت کەمەری وەک خەتی ئەهلی حیکەمە
لە نەبووندا دەهەنی بێ قسە عەینی عەدەمە
چین یەکێکە کەچی زولفی کەچی عاجزە، بۆ؟
دڵی سەودایی خەتای کردووە بۆیە نەدەمە
ماچی ئەو خونچەدەمە بێ حەقی جان موهری دەمە
سالیکی ڕاهی عەدەم، بێ دەمی نەقشی قەدەمە
گەر ڕەزا بێ چییە بۆ ماچی دەمی جانی عەزیز
تەجروبەم کردووە عیشرەت بە دەمە نەک بە دەمە