تا گوڵی ڕوخساری تۆ وەک من هەزاری عاشقە

لە کتێبی:
دیوانی حاجی قادری کۆیی
بەرهەمی:
حاجی قادری کۆیی (1816-1897)
 1 خولەک  1131 بینین
تا گوڵی ڕوخساری تۆ وەک من هەزاری عاشقە
ڕاستیی قەددت لە سەر سەرو و سنەوبەر فایقە
با لە هەردوو لا بە زولفت باوەشێنی لێ نەکا
مێشی خاڵت نافڕێ پابەندی شەهدی ڕائیقە
بۆ چی گوڵ پێناکەنێ ئاهم سەحابی باغییە
گریە بارانی بەهارە، ناڵە ڕەعدی باریقە
شەو لە داخی عاریزت، ڕیشی سپی بوو ئاسمان
گەر دەڵێی کەززابە ها بورهانی سوبحی سادیقە
سونبولی زولفت پەرێشانە، قەدی سەروت بڵند
دڵ پەرێشانی پەسەندە نالەباری لایقە
حاسڵی وەسفی گوڵم نایێتە سەر حەدد و بەیان
شیرینی فەرهادە، لەیلای قەیسە، عەزرای وامیقە
من دەبێ بمرم ئەگەر مەنعم نەکا حاجیناسناوی ئەدەبی لە خۆی
با جەوابی لَن ترانیعەرەبی، خَرَّ موسیعەرەبی ساعیقە