دڵم پڕ خوێن و خوێنبارە بە غەمزەی نازی چاومەستان

لە کتێبی:
دیوانی وەفایی
بەرهەمی:
وەفایی (1844-1902)
 1 خولەک  993 بینین
دڵم پڕ خوێن و خوێنبارە بە غەمزەی نازی چاومەستان
هەتا نەمرم ڕەها نابم لە مەکر و سیحری چاوبەستان
ئەتۆ سەروێکی نازداری ئەتۆ شۆخێکی گوڵزاری
بە دڵ وا چاکە بتگێڕم لەسەر چاوان لەسەر دەستان