غەمزە و نیگەهـ و ڕوو لە خەمی زولفی دو تا دا
لە کتێبی:
دیوانی وەفایی
بەرهەمی:
وەفایی (1844-1902)
2 خولەک
2679 بینین
غەمزە و نیگەهـ و ڕوو لە خەمی زولفی دو تا دا
وەک نەشئە لە مەی، زوهرە لە نێو شامی سیادا
تۆی جیلوە دەکەی یانە مەلاییک لە سەمادا؟
خەندەی گوڵە وا عەتری لە شەبنم بە سەبا دا
یاخود ز شکرخنده عرق کرده لبانت؟فارسی
ساقی بە سەری نەرگسی ئاهوویی تەتاری
بەو چاوە خۆمارەت بدە جامێکی بە یاری
تۆ خەندە ببارێنە ئەمن گریە بە زاری
جامی مەی و خەندەی گوڵ و بارانی بەهاری
زین هر سه توان گشت من پیر، جوانتفارسی
ئەی زولفی ڕەشت قافڵەسالاری تەریدان
بنواڕە! سەفی عاشقی غەمدیدە لە چیدان؟
هێندەت بە جەفا خەنجەری موژژەت لە دڵی دان
خۆ وەختە بگاتە کەمەرت خوێنی شەهیدان
کی باز کشی آخر از این عزم، عنانت؟فارسی
بەو چاوی سیاهت کە دەڵەی ئاهویی چینی
قەد وا دەبێ تۆ خۆش دڵ و ئەمنیش بە حەزینی؟
ڕوومەت گوڵ و قەد سەروی ڕەوان زوهرەجەبینی
مەهـ عاریز و سیمین کەمەری تۆ بە یەقینی
بگذار در آغوش کشم سرو روانتفارسی
بۆ قەتڵی وەفاییناسناوی ئەدەبی کە بە دڵ ئەو گوڵی خەندان
فەرموویە بڕۆ نێرگسی سەرمەستی بە موژگان
قوربانی نیگاهی بوو بە غەمزێکی دڵ و جان
نەمدیوە دوو نیشانە بە تیرێکی لە ئینسان
قربان شوم ای تُرک به این تیر و کمانتفارسی