زەدەی ڕووتم، بە چاوی تۆ، شیفام بێلێوەکەت نابێ

لە کتێبی:
دیوانی وەفایی
بەرهەمی:
وەفایی (1844-1902)
 2 خولەک  952 بینین
زەدەی ڕووتم، بە چاوی تۆ، شیفام بێلێوەکەت نابێ
بە حەققی ئابڕووی پیری موغان ساقی مەیی نابێ!
ئەتۆش ئەی تارزەن سادەی سروودێکی بە نەغمەی نەی
بڵا تەی بێ غەم و نۆبەی سرووری جامی مینابێ
ئەتۆش دەم دەم بە نەغمەی نەی ئەتۆش خۆش خۆش بە جورعەی مەی
کزەی بایێکی ڕۆحانی، نەشەی جامێکی یار بابێ
بەقوربانی سەداتم ها بڵێ موتریب وەرە ساقی
نەیستان ئاوری بەربۆتێ، بڵا تۆفان لەسەردا بێ
لە شەوقی بادە داگیراوە ساقی ڕووی عەرەقناکی
وەکوو شەبنەم لەسەر گوڵ کەوتبێ ڕۆژ عەکسی لێدابێ
وەرە بنواڕە تاب و تابشی زولفی دڵاوێزی
ئەگەر نەتدیوە عرش اللهعەرەبی چرای دەیر و کلیسا بێ
لە تاو ئاوری جەماڵت کەی دەزانێ حاڵی دڵسۆزان؟
کەسێکی تاوەکوو زولفت نە شێوابێ نە سووتابێ
کەناری چاوی هەردەم شانشینی عاشقی ڕووتە
بەڵێ وەک سوورمە وایە هەرچی سووتاوی تەجەللابێ
ئەتۆ بەو چاوە سەرمەستە دەمێکی هەستە ڕاوەستە
ببینم کەی قیامەت دێ؟ بزانم بۆچ مەسیحا بێ؟
دەڵێن غەم لەشکری کێشاوە، تۆش بەو زولف و خاڵانە
بفەرموو تا شەبیخوونێ لەلای چین و حەبەش ڕابێ
دەڵێن یار دێتەوە، خۆ من بە دەردێکی گران کەوتووم
تەبیبی دەردەداران ئەی خودا بێ، ئەی خودا وابێ
بە گۆشەی چاو و خاڵی لێو و خاکی کۆی یار نادەم
ئەگەر سەد جامی جەم، ئابی خدر، ئەوڕەنگی دارا بێ
لە ڕووم مەحرووم مەبە فەرمووی وەفاییناسناوی ئەدەبی عاشقی زارم!
کەسێ زەڕڕێکی ئیمان بێ بەهەشتی لێ حەرام نابێ
درێغا سەروی باڵای من گوڵێک بوو هات و با بردی
گوڵێکی وا بەهار ناگرێ هەتا دونیا بە دونیابێ