هەتا ڕۆژی قیامەت دێت و نایێ
لە کتێبی:
دیوانی وەفایی
بەرهەمی:
وەفایی (1844-1902)
1 خولەک
1577 بینین
هەتا ڕۆژی قیامەت دێت و نایێ
لە دووری نامە شەرحی ماجەرایێ
لە ئاهـ و ناڵەیی پەروانە خەوفێ
کە تۆ بگرێ خودا ئەی شەم بە بایێ
دەمت دەرمان، تەبیب تۆ، من بریندار
دەسا بۆ حاڵی من تەدبیر و ڕایێ
لەسەر گەنجی ڕوخت ڕەشماری زولفت
لەبۆم هاتن بە دەو هەر یەک لە لایێ
برینداری هەوای جیلوەت شەهیدە
ئەمان ساقی بە مەرگی من سەمایێ
هەموو دەم ڕوو لە میحرابی برۆتم
ئیلاهی کەی ئیجابەت کەی دوعایێ؟
بە یادی تاقی میحرابی برۆی تۆ
وەفاییناسناوی ئەدەبی چوو لە گۆشەی خانەقایێ