دوور لە تۆ بۆ و زولفە دڵ حەققی بەڵا و وەرهەمە
لە کتێبی:
دیوانی وەفایی
بەرهەمی:
وەفایی (1844-1902)
1 خولەک
653 بینین
دوور لە تۆ بۆ و زولفە دڵ حەققی بەڵا و وەرهەمە
بۆ عەزیزی خۆی هەموو کەس وا بە شین و ماتەمە
خاڵی سەرچاهی زەنەخدانت چ شیرینە؟ دەڵێی
هیندوێکی تەشنەیی جۆیایی ئابی زەمزەمە
زولفەکەت گرتمی، بەیازی گەردەنت سووتاندمی
خوێنی پەروانە بە دەستەی شەو لەسەر ئەستۆی شەمە
شەمعی مەجلیس دەرمەکە پەروانەکەی سووتاوتە
هەر ئەوە سەر تا قەدەم بۆت ئاتەشین و مەحرەمە
عوشرەت و عەیشی جیهان خەتمە لەسەر ماچی دەمت
هەر سولەیمانە ئەوی دەستی بگا بەو خاتەمە
ساعیدی ئیمدادی پەنجەی دا بە فەتحی دڵ کوتی:
سەفشکێنی قۆڵی گورجستانە، فەوجی پێنجەمە
زولف و خاڵی تۆ کە وا شاد بوون بە تۆ عەیبی نییە
ئەمڕۆ هەرچی ڕووڕەشە باڵانشین و مەحرەمە
من دڵم بۆ ماچێکی چاوی بە زولفی دا کوتی
:ئەی پەشیمانم! وەفاییناسناوی ئەدەبی! مەستە سەودای بەرهەمە