سەرابستان خەرابستانە ئیمڕۆ

لە کتێبی:
دیوانی وەفایی
بەرهەمی:
وەفایی (1844-1902)
 1 خولەک  2001 بینین
سەرابستان خەرابستانە ئیمڕۆ
بەهاری عەیشی مە زستانە ئیمڕۆ
بە زەردی پاییزی ڕەنگم دیارە
بە خاڵی ڕووتە تابوستانە ئیمڕۆ
ژیانی عومرەکەم بێتۆ زیانە
گوڵستان بۆم بە خارستانە ئیمڕۆ
تەواوی زیندەگانیت بێوجوودت
سەراپا وەک قومارستانە ئیمڕۆ
کە نارستانی عیشقت بۆ تەجەممول
ئەوێستا نەوعی شارستانە ئیمڕۆ
هەتاوی خاکی گەرمێنت بە من چی؟!
لە بۆ من هەر وەکوو کوێستانە ئیمڕۆ
گوڵی من بێنەزیرە، تۆ تەماشا
ویلایەت پاکی باغستانە ئیمڕۆ
خەدەنگت کاری ئەژماری بە میقیاس
هەموو مێشە و چنارستانە ئیمڕۆ
وەفاناسناوی ئەدەبی مەزلوومی بەیرووتە بە ڕووتی
هەتیوی شاری کوردستانە ئیمڕۆ