پەنجەی لە حەنا بەستووە ئایا گوڵم ئەمڕۆ
لە کتێبی:
دیوانی وەفایی
بەرهەمی:
وەفایی (1844-1902)
1 خولەک
954 بینین
پەنجەی لە حەنا بەستووە ئایا گوڵم ئەمڕۆ؟
دەستی لە دڵی کوشتەیی خۆی خستووە یا خۆ؟
باکم دڵ و ڕۆحم نییە تۆ زیز مەبە قوربان!
ئەو ڕۆحە بە سەرگەردی سەرت بێ وەرەوە تۆ
پەیوەستە غەریقی ئەسەری ئاتەش و ئابم
بۆ ئابی ڕوخت سینەمە وەک مەجمەری پشکۆ
تۆ بی و سەری خۆت مەمخەرە زیندانی جودایی
خوێنم نییە، ها! بمکوژە بەم خەنجەری ئەبرۆ
بولبول سیفەت هەر لەحزە لە دەوری گوڵی زارت
ناڵینمە هەی ڕۆ! گوڵەکەم ڕۆ! دڵەکەم ڕۆ!
بۆ چی نەگریم هەر دەمە بۆ حاڵی وەفاییناسناوی ئەدەبی
جان خەستە و دڵ عاشق و دڵدار جەفاجۆ