یار هاتەوە دەست و دڵی خۆم گرت و بەسەر چووم

لە کتێبی:
دیوانی وەفایی
بەرهەمی:
وەفایی (1844-1902)
 1 خولەک  1283 بینین
یار هاتەوە دەست و دڵی خۆم گرت و بەسەر چووم
جان قابیلی جانان نەبوو نەمزانی بەسەر چووم
فەرمووی: چ کەسی؟ کەوتمە بەرپێی کە وەفاییناسناوی ئەدەبیم
قوربان چ بوو عومرێکە لەلەت بووم و لەلات بووم؟!
دەستی لەسەری دام و دڵی دامەوە فەرمووی:
خۆش هاتی! بەخێر هاتی! وەلێ ڕۆحە بەهای ڕووم!
وا خستمی چاوی کە بە داو زولفی وەلادا
شەو ڕۆیی، بەیان بەربوو، ئەمن هەر لە خەوا بووم!
یارایی موژە و تابی برۆی تۆی نییە جەرگم
بەو تیر و کەمانە نە فەرامەرز و نە بورزووم
ماچی دەمی، خەندەی دەمەکەی سیڕڕی بەیان کرد
ئەو جەوهەرە وا فەردە نە مەوجوودە نە مەعدووم
زەڕڕێکی لە سیڕڕی دەمی تۆم برد و نەزانی
حەیرانی کەماڵاتی فەلاتوونناوی تایبەت و ئەرەستووناوی تایبەتم
مومکین نییە بەو نێرگسە من بێمەوە سەرحاڵ
من دەربەدەری ڕووتم و سەوداسەری گیسووم
لەو زولفە - بە غەمزەی نیگەهت - نیمە ڕەهایی
من بەستەیی نێو داوی پەریزادەیی جادووم
فەرمووی: لە کوفر لادە موسوڵمان بە وەفاییناسناوی ئەدەبی
دێوانە مەبە، دەست مەدە زولفم، ئەوەتا ڕووم