برووسک

لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
 1 خولەک  1168 بینین
برووسک
بە دەنگی: مارف ئاغایی
شیرین!
ئێمڕۆ دەبێ،
هەموو هەورە گەڕۆکەکان کۆ کەیەوە،
برووسکەیەک دەستەمۆ کەی.
 
زۆر لەمێژە ئەم وڵاتە بێ بەهارە
بەرگی سەوز ناکاتە بەر.
تەشی بادە،
برووسکەکەت
لە ڕانی ئاسمان بخشێنە و
ڕیز ڕیز باران
–وەک داوە بەنی بادراو–
لە کەڵافی ئەم هەورانە ببارێنە،
با کیژی تۆریاوی سروشت
بۆ بەهاری ساڵی تازە
بەرگی سەوز
بۆ بەژنی ئەم خاکە بچنێ.