پرسیار

لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
 1 خولەک  1117 بینین
ئەوە کێ بوو
بەردی گرتە ئاوێنەی نێو چاوانی من
چڕژی تێ خست؟
 
ئەوە کەنگێ وەرز گۆڕا
تووکی سەرم
لە داری بەژنم هەڵوەری
گەڵا، گەڵا؟
 
ئەوە لە کوێ
زەریا دڵی وە کوڵ هات و
لێرە هەور
بەسەر باڵای منا گریا؟