پێچەوانە

لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
 1 خولەک  1034 بینین
هەتا ئێستا
ئینسان دونیای –بۆ باڵندە–
لە قەفەسێکی بچووکدا
دەبڕیەوە.
 
بەڵام تۆ ئەی پەڕەسێلکەم،
باڵندەی و
لە قەفەسی چاوەکانتا
من
زیندانی!