تەرزە
لە کتێبی:
زەوی سەخت و ئاسمان دوور
بەرهەمی:
مارف ئاغایی (1966-1998)
1 خولەک
1767 بینین
لە مەرگەساتی نێوان دوو ڕووداوی لە دایکبوون و مردندا،
ژیان کەپری ژێر تەرزەیەکی ناوەختە و
منیش نەوەی بێ ئاگری زەرتەشتی پیر. هیچ کەس نییە بڕوا بکا،
ئەم مەشغەڵە بێ ئاگرە سەراوەژوو هەڵواسراوە،
ڕۆژێک گڕکانی ئاگر و
ئەم خۆڵەمێشە ڕەشپۆشەی
وا خەریکە کفنی بەفر، غەمناکانە دایدەپۆشێ
ڕۆژێک سەکۆی سەمای کچی ئاور بووە. لە تەنیایی بەربەرین و بێ بڕانەوەی ڕۆحی خۆمدا
دەتلێمەوە،
هیچ کەس نییە خەونەکانم بڕوا بکا و
من دەترسێم با و بۆران
شانازیی سەر کێلەقەبری پێشینیانمان بسڕنەوە.
ژیان کەپری ژێر تەرزەیەکی ناوەختە و
منیش نەوەی بێ ئاگری زەرتەشتی پیر.
ئەم مەشغەڵە بێ ئاگرە سەراوەژوو هەڵواسراوە،
ڕۆژێک گڕکانی ئاگر و
ئەم خۆڵەمێشە ڕەشپۆشەی
وا خەریکە کفنی بەفر، غەمناکانە دایدەپۆشێ
ڕۆژێک سەکۆی سەمای کچی ئاور بووە.
دەتلێمەوە،
هیچ کەس نییە خەونەکانم بڕوا بکا و
من دەترسێم با و بۆران
شانازیی سەر کێلەقەبری پێشینیانمان بسڕنەوە.