بەبێ شەمعی جەماڵت مەجلیسی پەروانە بێ نوورە

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 1 خولەک  1060 بینین
بەبێ شەمعی جەماڵت مەجلیسی پەروانە بێ نوورە
بەبێ گوڵزاری حوسنت بولبولی دێوانە مەغدوورە
چ غەم فرمێسکی من گەر باعیسی شادی ڕەقیبانە
بەڵێ لای پیاوی نادان قیمەتی دوڕدانە مەستوورە
جەزای عوششاقی سادق میحنەتە و بەهرەی ڕەقیب ڕاحەت
نەسیبی مەردی جاهل عیززەتە و فەرزانە مەقهوورە
لە کونجی تاری دڵدا نووری تۆ بێ خۆش و ئاوایە
بەبێ یادی جەماڵت هەر دوو عاڵەم خانەخاپوورە
لە من عەقڵ و دڵ و دین درژ و ڕووگەردان و تۆراوە
مەگەر تەئسیری میهری دڵبەری جانانە لێم دوورە
دەکەن لۆمەم لەسەر عیشقت هەموو قەوم و کەس و کارم
ئەمێستا شیعر و ئاسارم لەکن بێگانە مەنزوورە
لە ئاهـ و ناڵە مەنعی تاهیرناسناوی ئەدەبیی ئاوارە بێ سوودە
کە مەستانی مەییت لەم ناڵەیی مەستانە مەغدوورە