ئاسکەکەم بۆ تۆیە خۆش ڕاکردن و وەستانەوە

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 1 خولەک  1336 بینین
ئاسکەکەم: بۆ تۆیە خۆش ڕاکردن و وەستانەوە
عاشقانیشت لەژێر باری جەفا: چەوسانەوە
بێنە بۆمان ساقیا لەو بادە سافەت کاسەیێ
تا بەکەی وەک خڵتی لێڵی بێخی خومرە، مانەوە
تۆ بە شیر و تیر قەزائاسا لە قەتڵی عاشقان
من بەدەس زامی بەلاوە کەوتن و هەستانەوە
تا عەرەق وەک شەونم ئەو کوڵمە دێنێتە جەلا
پووشەکەی هەردەی دەروون دێنێتەوە بووژانەوە
قەت نەبوو جارێ بڵێم لای بەرد و داریش دەردی خۆم
هێندە ترساوم لە واتەی سەرد و دڵ تەوسانەوە
بەسمە بەش، لەم دەهرە تاهیرناسناوی ئەدەبی شێوەی بەردی سەبوور
چونکە هەر بێ قیمەتی دێنێتە بەر، پاڕانەوە!