دین و دڵەکەم یاری دڵارامی ئەمن تۆی

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 1 خولەک  1026 بینین
دین و دڵەکەم یاری دڵارامی ئەمن تۆی
باغ و گوڵەکەم سەروی خۆش ئەندامی ئەمن تۆی
وام زانی کە تۆ سەیدی کەمەندی منی ئێستا
وادیارە کە سەییادی من و دامی ئەمن تۆی
وەک تاوس و ئاسکی لە کەل و هەردی دەرووندا
من ڕامی ئەتۆم گیانە نەکوو ڕامی ئەمن تۆی
هەم تاقەگوڵی وادیی سوبحی ئەمەلی من
هەم شەمعی جگەرسۆزی سەری شامی ئەمن تۆی
کەی جامی جەم ئاخر وەکوو سینگی منە ڕووناک
لەوساوە کە سەهبایی من و جامی ئەمن تۆی
هەم نەوبەری ئەسماری ئومێدی دڵی مەحزوون
هەم مەقسەد و هەم و مەبدەئ- و هەم کامی ئەمن تۆی
ئەزواق و هەرا و وەجد و زهوورات و کەرامات
ئەشواق و سەفا و شۆڕشی ئەییامی ئەمن تۆی
فەزڵ و ئەدەب و دانش و ئەخلاق و کەماڵات
فەرهەنگی من و عەقڵی من و فامی ئەمن تۆی
بێ نام و نیشانم وەکوو تاهیرناسناوی ئەدەبی لە دوو عالەم
ئەی زوهرەجەبین باسی من و نامی ئەمن تۆی