ئەی بەختی ڕەشم تاکەی ڕوو زەردی و بەدنامی
لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
2 خولەک
988 بینین
ئەی بەختی ڕەشم تاکەی، ڕوو زەردی و بەدنامی
ئەی موویی سپیم تاکەی، مەحروومی و ناکامی
سەد جەوری کەسانم دی، سەد تیری خەسانم چەشت
سەد زووخی نهێنم خوارد، بێ دڵبەر و بێ حامی
ناپوختە خەیاڵێ بوو باوەڕ بە قسەی یاران
سەد داخ لە دڵپاکی و ئەفسووس تەمەع خامی
غەیر جەور و دڵازاری، نەمدی سەمەری یاری
غەیر مەکر و فریو و ڕەنج، نەمدیوە دڵارامی
ئەو ساڵە جەفای زامان هەر مەر هەموو ئاواتم
ئێستا کە ئەناڵێنم، من بۆ غەمی بێ زامی
تا یاری جەفاپێشەم، هەم ڕازی ڕەقیبان بوو
دەرچوو لە دەماغ و دڵ، ئاوات و سوخەنفامی
من تامی فیراقم چەشت، هێشتاکوو بە گیان زیندووم
ئاخ جەور و جەفای یاران، بێزاری و بێتامی
حەیرانە لە بازاڕم، هەم عالیم و هەم جاهیل
سەرسامە لە گوفتارم، هەم عارف و هەم عامی
بۆ دانەیە لەو خاڵە، سەد دامی لە ڕێم دانا
خاڵ کەوتە دەسی ناکەس، لەو زوڵفە بە بێ دامی
غارەتگەری گیانە چاو، بەو غەمزە بە قەتتاڵی
زیندووکەری جیسمە لێو، بوە عیشوە بە بەسسامی
مەنعی مەکەن ئەر تاهیرناسناوی ئەدەبی دەردی دڵی خۆی دەرخست
چونکوو سەبەبی ئەووەڵ، مەئیۆسییە سەرسامی