ئەی مەهبەتی ئەنواری جەماڵی و جەلالی

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 2 خولەک  1017 بینین
ئەی مەهبەتی ئەنواری جەماڵی و جەلالی
تۆ بەحری عولوومی لەدونیت قالی و حالی
پەنهانە لە ورشەی دووڕەڕت نسووریدەقی نائاشکرا دوراری
بێ نرخە لە پرشەی گوهەرت سەوئی لوئالی
بۆ ئەهلی کەماڵات و توقا داغی غوڵامیت
ڕوتبە و دەرەجات و عیزەم و مەجد و مەعالی
هەم فانیی فیللایی و هەم باقییی بیللا
بێ فەسڵ و قەتیعەت لە کەفت کەئسی ویساڵی
ڕێزەخۆری خوانت هەموو ئەربابی تەسەووف
جاڕووکەشی دەرگات هەموو ئەعیانی مەقالی
غەوسناوی تایبەت و سەر و سالاری سپای هۆزی ویلایەت
باز ئەشهەبی سەردەستی زهووراتی جەماڵی
تۆ شەمسی تەجەللای کەرەم و پاک دەروونان
بۆ جیلوەیی ئەنواری ئەتۆ جوملە مەجالی
غەوسی سەقەلەینیی و نەتیجەی حەسەنەینی
بۆ تۆ نییە ئەی قوتبی جیهان سانی و تالی
وەک عیسیی مەریەمناوی تایبەت نەفەسی پاک و نەفیست
گیانبەخشە بە ئێسقانی ڕزاو، جوسسەییدەقی نائاشکرا باڵی
ئیحیایە لە شێوەت سونەن و شەرعی محەممەد
پەیدایە لە کەردەت ڕەوشی سەحبی و ئالی
جێی ئەهلی ویلایەت کە مەقاماتی عولایە
مازالَعەرەبی مەقامت لە مەقامی هەموو عالی
مەستی مەی تەوحیدی دڵت عەرشی خودایە
شایانی ئەتۆیە کە ئەڵێی ساقی ملالی
قوربانی زڕەی باڵی ئەتۆم باز الأشهَبعەرەبی
شایانی قەدی تۆیە ڕیدای غەوسی میسالی
پێت نا لە سەر ئەعناقی کەریمانی جەوانمەرد
تا ناتە سەرت تاجی دڵارایی کەمالی
تۆ بەدری و جەمعی شورەفا میسلی هەسێرە
تۆ سەدری و ڕەهتی عوزەما عەینی مەوالی
تاهیرناسناوی ئەدەبی سەگی تۆیە نییەتی خەوفی موفەتتێن
هاوارە دەسا ئەی بطَلي عِند قتاليعەرەبی