بوڵەندیم پەستییە و سوودم غەرامەت

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 1 خولەک  957 بینین
بوڵەندیم پەستییە و سوودم غەرامەت
زەبوونیم عیززەتە و زیللەت کەرامەت
ئەوا خەرمانی شادیم ئاگری سەند
چ حاسڵ ئاوی فرمێسکی نەدامەت
منم ماڵکاول و مەزڵووم و سەرکز
منم «نحسن نحوسی» باشەئامەت
ئومێدم بوو بە ئینفاقی کەریمان
ئەمێستا گیری گێژاوی لەئامەت
ئەخۆم خوێنی دەروون تا ڕۆژی مەحشەر
ئەکەم ناڵەی حەزین هەر تا قیامەت
بەدایم ڕووم لە میحرابی برۆتە
هەتا نوێژی جەنازەم کەن ئیقامەت
قەسەم ناخۆم بە تاقی ئەبرووانت
لەژێر باری غەما چەوساوە قامەت
ئەگەر بمرم بە ئەم دەردانە تاهیرناسناوی ئەدەبی
حەیاتێکە لەنوێ یارم سەلامەت