دڵم بۆ حەزرەتی تۆ مەخزەنی دەرد و غەمە هێشتا
لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
1 خولەک
1520 بینین
دڵم بۆ حەزرەتی تۆ مەخزەنی دەرد و غەمە هێشتا
غەمت شادیفەزایە هەرچی بیدەی هەر کەمە هێشتا
ئەگەرچی بۆتە چاوەی زووخی مەینەت زامی ناسۆرم
بە لەبخەندە و نیگایدا چاوەنواڕی مەرهەمە هێشتا
وجوودی من سەراپا مەحوی سەیری حوسنیە و نوتقم
لە وەسفی یەک سەری مووی هیچنەزان و ئەبکەمە هێشتا
لە ئەو زوهرەجەبینە عەینی نەعشە عیقدی پەروینم
بەڵام عوقدەی غەم و دەردی لەنێو دڵدا جەمە هێشتا
لەگەڵ ئەو یاری غارەم ئاخ نەبوو عەیشی سەفەر قسمەت
درێغ پێم چاوەنواڕی ئێشی نێشی ئەرقەمە هێشتا
خەم و پێچی کەژ و کێوی چیا و هەردی وەفام تەی کرد
کە زوڵفت خاوی ئەستۆم بێ و کەچی هەر پڕ خەمە هێشتا
نیگای ئەو ئاهووە شێرانی بێشەی شێت و شەیدا کرد
چ زێبا سەردەلیلەی شۆخ و دڵچەسپی ڕەمە هێشتا
لە حەوزەی عیلم و عیرفان وێڵ و وەحشی ماوە گەر تاهیرناسناوی ئەدەبی
چ غەم مەدداحی شێت و وێتی غوث الاعظمعەرەبیە هێشتا