بە عیشوە دڵبەری و دڵداری هێشتا

لە کتێبی:
هەوارگەی دڵان
بەرهەمی:
سەید تاهیر هاشمی (1915-1991)
 1 خولەک  1364 بینین
بە عیشوە دڵبەری و دڵداری هێشتا
بە غەمزە خوێنخوەر و جەبباری هێشتا
بە ڕەوتی ئاهووانە و غونجی تاووس
نیگارین یارەکەی پێراری هێشتا
ئەگەرچی بێ دڵ و دینم لە داخت
لە دڵدا حاکمی زۆرداری هێشتا
بەڵێ تەرکی وەفا ڕەسمی قەدیمە
نەبوویتە غەیری من هەر یاری هێشتا
بە لێوان ڕووحبەخشی وەک مەسیحا
بە چاوان نێرگسی بیماری هێشتا
بە نافەی زوڵفی پڕ چین و موسەلسەل
کەسادی تەببەتناوی تایبەت و تاتارناوی تایبەتی هێشتا
ئەمن سەرمایەکەم بەربادە و ئاخۆ
لەبەر من عاجز و غەمخواری هێشتا؟
بەڵێ گەرچی خەتا ڕۆییت بە یاری
لە پێش چاوم نکووکرداری هێشتا
ئەگەرچی بۆ ڕەقیب وەک گوڵ دەپشکووی
لەلای من نەوگوڵی بێخاری هێشتا
نەڵێی تاهیرناسناوی ئەدەبی لە ڕەفتارم بووە زیز
لەتیف و شۆخ و خۆش ڕەفتاری هێشتا