لەو شەوەدا
لە کتێبی:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
542 بینین
قەت لەو شەوەی
«ئەشکەوتەکەی داری خلە»
شیعرم تەنیاتر نەبووە.
قەت لەو شەوە
ڕۆحم تاریکتر نەبووە
قەت لەو شەوە
مەرگم بێکەستر نەبووە.
لەو شەوەدا، کەس. کەس. کەس. کەس
کەسم نەبوو.
لە دە پەنجەی هەر دوو دەستما
هەشتیان جاش بوون برۆم بەسەر چاوانمەوە جاسوس
قاچێکم جەیشی شەعبی بوو.. قاچەکەی تری ئەگرتم
دەستێکم ڕەفیق «حیزبی» بوو،،
دەستەکەی تری ئەکوشتم.
قەفی سمێڵم.. نەصیر بوو
شەدەم.. نەصیر موتەقەدیم
گیرفانیشم.. موستەشار بوو
لەو شەوەدا.. «با»یش بەعسی بوو
«بەرد» بەعسی بوو
باران بەعسی و
بەفر بەعسی و
دار و دەوەنیش بەعسی بوون
ئەوەی تەنها لەو شەوەدا و لەو شوێنەدا
ڕەگ و ترووسکە و شاگوڵ و پێشمەرگە بوون
حەوت خەونی سەوزی ژێر گڵی
گەرمێنی گیانی ئێمە بوون!
«ئەشکەوتەکەی داری خلە»
شیعرم تەنیاتر نەبووە.
قەت لەو شەوە
ڕۆحم تاریکتر نەبووە
قەت لەو شەوە
مەرگم بێکەستر نەبووە.
لەو شەوەدا، کەس. کەس. کەس. کەس
کەسم نەبوو.
لە دە پەنجەی هەر دوو دەستما
هەشتیان جاش بوون
قاچێکم جەیشی شەعبی بوو.. قاچەکەی تری ئەگرتم
دەستێکم ڕەفیق «حیزبی» بوو،،
دەستەکەی تری ئەکوشتم.
قەفی سمێڵم.. نەصیر بوو
شەدەم.. نەصیر موتەقەدیم
گیرفانیشم.. موستەشار بوو
لەو شەوەدا.. «با»یش بەعسی بوو
«بەرد» بەعسی بوو
باران بەعسی و
بەفر بەعسی و
دار و دەوەنیش بەعسی بوون
ئەوەی تەنها لەو شەوەدا و لەو شوێنەدا
ڕەگ و ترووسکە و شاگوڵ و پێشمەرگە بوون
حەوت خەونی سەوزی ژێر گڵی
گەرمێنی گیانی ئێمە بوون!