لە شەوێکدا

لە کتێبی:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  346 بینین
«با»یەک دای لە سەر و قژم
سەر و قژم، بوون بە لق و پۆپی دارێ.
دار هەنارێ گوڵێکی خۆی گرتە سنگم
سنگیشم بوو بە گوڵجاڕێ.
کچێک قومێ ماچی دامێ و
دوو لێوم بوون بە ڕووبارێ.
کە منداڵێکی ڕوانداناوی تایبەتیش، سەری خۆی و
مەمکی دایکی و
دەستی باوکی
لەڕێی TVەوە بۆ ناردم
دارم کوێر بوو
گوڵجارەکەم کۆچی کرد و
ڕووبارەکەم شینی کرد و
من ئەو شەوە هەڵبەستێک بووم
تا بەیانی تەم دایگرتم!