لە سێ گۆشەیەکدا

لە کتێبی:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  688 بینین
کچ
سروشت
شیعر
ئا لەم سێ گۆشە نەمرەدایە
بازنەی خەونم ئەسووڕێتەوە و
لاکێشی دەنگم دائەگیرسێت و
چوارگۆشەی بیرم
پەنجەرەی عەشقی هەر پێنج قاڕەکەی
هەموو دنیایە!