شاکیر فەتاح

لە کتێبی:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  564 بینین
پەیژەیەک بوو باریک درێژ
هەشتا پلە.
سمۆرەی کورتە چیرۆکی ئەم زمانە
بەسەر پلەی ئەودا سەرکەوت.
ئەم پەیژەیە
پلەی شکاویشی هەبوو
خۆیشی ئەنا بە دیواری کارتۆنەوە
بەڵام دواسات، بەڵام دواجار
ئەم پەیژەیە
خۆی ڕاتەکان
لە قاچی بەغدا یاخی بوو
کە وەختێکیش بەلادا هات
سەری پەیژە گەیشتبووە «گەلاوێژ» و
شاکیر فەتاح لەسەربانی
هەموو ماڵێکی ئەوینی
ئەم کوردەوە دەنگی ئەهات!