سەعاتی قامیش

لە کتێبی:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  510 بینین
ئێستە لەو زۆنگاوانەدا
لە خوارەوە
خەم لە قامیش
هەموو ڕۆژی
بە هەزاران سەعاتی خوێن دروست ئەکات
بۆ ئاپوورەی هەژارانێ:
نە دەستیان ماوە تا بیکەنە دەستیان و
نە چاویان ماوە تاکوو سەیریان بکەن و
نە ماڵیشیان ماوە تا هەڵیان بوواسن
ئەو سەعاتە قامیشییانە
لە زۆنگاودا
بە تەوقیتی جەللادەکە
هەر کاتی مەرگ نیشان ئەدەن!