جوانە دڕندەکە
لە کتێبی:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
1 خولەک
609 بینین
تانسۆچیللەر!
تابلۆیەکە لە قژی زەرد
دووچاوی مەست
لە گەردنێکی کافووریی و
سنگێکی بەرز.
تانسۆچیللەر! تابلۆیەکە
لە ئاسمانی لەشێک سپی
ورد بەرەوە!
لەو قژەدا تەلبەندی دڕکاویی شەوو
لەو چاوەدا نووکە سوونگی و
لەو ملەدا ئەڵقەی پەت و
لەو سنگەدا نارنجۆک و
گوللە تۆپ و
سەری بڕاوم ئەبینی!.
باش گوێ بگرە
لە ئاسمانی ئەو لەشەیشدا
قیژەی ئاوم و
قیژەی دایکم و
زریکەی مێژووم ئەبیسی!.
تابلۆیەکە لە قژی زەرد
دووچاوی مەست
لە گەردنێکی کافووریی و
سنگێکی بەرز.
تانسۆچیللەر! تابلۆیەکە
لە ئاسمانی لەشێک سپی
ورد بەرەوە!
لەو قژەدا تەلبەندی دڕکاویی شەوو
لەو چاوەدا نووکە سوونگی و
لەو ملەدا ئەڵقەی پەت و
لەو سنگەدا نارنجۆک و
گوللە تۆپ و
سەری بڕاوم ئەبینی!.
باش گوێ بگرە
لە ئاسمانی ئەو لەشەیشدا
قیژەی ئاوم و
قیژەی دایکم و
زریکەی مێژووم ئەبیسی!.