تەنیاییت

لە کتێبی:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  726 بینین
تەنیاییت ژوورێکە بۆ شیعری غەریبیم
لە ناویا ئەبارێم، دائەکەم، شەست ئەکەم
سەرتاپای کەژانی خەمانت تەڕ ئەکەم.
ئەی کچی نامۆیی و هەڵقرچان!
تەنیاییت هەر وەکوو تەنیاییی کوردستان
بە هەردوو
کردوومیان بە چاوی زستان و
بە داری گریانی
دوای خەزان!