بازنەی ئاگر

لە کتێبی:
مێرگی زام مێرگی هەتاو
بەرهەمی:
شێرکۆ بێکەس (1940-2013)
 1 خولەک  1020 بینین
بۆتان بێ عشقی «مەم و زین» ئەبێ چی بێ؟!
مەم و زین بێ شیعری خانی ئەبێ چی بێ؟!
خانی بێ شەوقی زمانی کوردی چییە؟!
کورد کە کوردستانی نەبوو ئەبێ چی بێ؟!
کوردستانیش
بێ ئاگرەکەی
شاری کەرکووک
ئەبێ چی بێ و
ئەبێ چی بێ و
ئەبێ چی؟!!