109- کافیرون
لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
1080 بینین
وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە
1) بێژە: ئەی خوانەناسەکان!
2) ئەوی ئێوە دەیپەرستن، نایپەرستم.
3) ئێوەش ئەوی دەیپەرستم، نایپەرستن.
4) ئەوەش پەرستوتانە من نایپەرستم.
5) ئێوەش ئەوی دەیپەرستم، نایپەرستن.
6) دینی خۆتان بۆ خۆتان و منیش دینی خۆم بۆ خۆمە.