108- کەوسەر

لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  982 بینین

وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە

1) ئێمە زۆر شتمان دا بە تۆ.

2) سا تۆ بۆ پەروەرندەی خۆت نمێژ و قوربانی بکە.

3) ئەوی لێت بەناتۆرەیە، بۆخۆی وەجاخی کۆرەیە.