107- ماعون
لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
789 بینین
وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە
1) ئاخۆ تۆ ئەو [زەلام]ەت دی ڕۆژی جەزای لا درۆ بوو؟
2) هەر ئەویش بوو کە هەتیوی [بێ دەرەتانی] ئەڕانی.
3) بۆ نان دان بە هەژارانیش هانە نادا.
4) هاوار بۆ ئەو نۆژکەرانەی،
5) هۆش بە نۆژەکەیان نادەن.
6) ئەوی دەستەی ڕووبینانن،
7) دەبنە بەرگر لە باربوو دان و زبارەش.