106- قوڕەیش

لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  957 بینین

وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە

1) بۆ پێکەوە مانی قورەیش،

2) کە ساڵانە دوو جار دەچن بەرەو زۆزان و گەرمیان،

3) با خودانی ئەم خانووە بپەرستن؛

4) کە ئەوانی لە نیزی بێ نیاز کرد و دڵنیای کردن نەترسن.