105- فیل

لە کتێبی:
قورئانی پیرۆز بە کوردی
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  799 بینین

وە ناو خودا کە دەهندە و دلۆڤانە

1) ئەدی نەتدی پەروەرندەت چ پەندێکی بەسەر فیل سوارەکان هێنا؟

2) ئەدی فێڵ و گزیەکانی هەموو لێ پووچەڵ نەکردن؟

3) دەستە دەستە باڵداری هەناردە سەریان.

4) گزموولە قوڕی وەک بەردیان تێدەگرتن؛

5) تا بە دەردی کایەکی خوراوی بردن.